٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مووچەی ئەم وەزارەت و دەستانە دابەش دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەیێنێت، تا رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە، مووچەی چەند وەزارەت و دەستەیەك دابەش دەكرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی كە وێنەیەكی بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان نێردراوە، ئاماژە دراوە بەوەی كە، ڕۆژی یەكشەممە 31/7/2016 مووچەی ئەم وەزارەت و دەستانە دابەش دەكرێت.
1-وەزارەتی ئاوەدان كردنەوەو نیشتەجێكردن.
2-وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان.
3-وەزارەتی پلاندانان.
4-وەزارەتی دارایی و ئابووری.
5-مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان.
6-مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی.
7-دەزگای مین.
8-دیوانی چاودێری دارایی.
9-دەستەی مافی مرۆڤ.
10-دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.
11-دەستەی ژینگە.
12-دەستەی وەبەرهێنان.
13-دەستەی دەسپاكی.
14-كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی كوردستان.
..........................................................
ڕۆژی دووشەممە 1/8/2016 مووچەی ئەو وەزارەتانە دابەش دەكرێت:
1-وەزارەتی تەندروستی.
2-وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.
..............................................
ڕۆژی سێشەممە 2/8/2016 مووچەی ئەو وەزارەتانە دابەش دەكرێت:
1-وەزارەتی كارەبا.
2-وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن.
3-وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی.
4-وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان.

ئومێد بابان
 

هەواڵی پەیوەندیدار