سبه‌ینێ، به دوو دبه‌یت و كۆنفڕانسێك له‌باره‌ی جینۆسایدی بارزانییه‌كانه‌وه ساز ده‌درێن

هه‌ولێر-KDP.info- سبه‌ی یادی 33 ساڵه‌ی جینۆسایدكردنی بارزانییه‌كانه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی بارزانییش ده‌ڵێ: بۆ یادی بارزانییه‌كان دوو دیبه‌یت و كۆنفڕانسێك به‌ڕێوه ده‌چن.
(رێبوار ره‌مه‌زان) به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی بارزان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، ئه‌مساڵ هیچ مه‌ڕاسیمێكی تایبه‌ت به بۆنه‌ی 31یه‌كه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی جینۆسایدی بارزانییه‌كانی به‌ڕێوه ناچێت، ته‌نیا رێوره‌سمێك بۆ سه‌ردانی مه‌زاری شه‌هیدان هه‌یه و، هیچ كه‌س و لایه‌نێكیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوه‌ت نه‌كراوه، وه‌ك نه‌ریتی ساڵانه هه‌ر كه‌سێك بۆ وه‌فا سه‌ردانی مه‌زاری شه‌هیدان بكات، ئه‌وان وه‌ك وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پێشوازی لێ ده‌كه‌ن.
(ره‌مه‌زان) گوتی، به‌رنامه‌ی ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵانی رابردوو به‌ڕێوه ده‌چێت، له‌م رۆژه‌دا واته به‌یانی رۆژی 31ی مانگ، دوو دبه‌یت ده‌رباره‌ی جینۆسایدی بارزانییه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت، له زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددینیش بڕیاره كۆنفڕانسێك به‌و بۆنه‌وه‌یه ساز بكرێت، ئه‌مه‌ش زیاتر بۆ ئه‌وه‌یه له ڕووی زانستییه‌وه كار بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی یادی بارزانییه‌كان بكه‌ین.
جێی ئاماژه‌یه، له رۆژی 31/7/1983ێ رژێمی له‌ناوچووی به‌عس، له دوو قۆناغدا هه‌ڵمه‌تی ئه‌نفالكردنی هاووڵاتیانی بارزانی ده‌ستپێكرد و، له هه‌ریه‌ك له كۆمه‌ڵگه‌كانی، هه‌ریر، دیانا، قوشته‌په، به‌حركه، له ئه‌نجامدا هه‌شتهه‌زار هاووڵاتی بارزانیی به‌ره‌و بیابانه‌كانی عێراق ئه‌نفال كران، دوای پڕۆسه‌ی ئازادیی عێراقیش له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراقه‌وه كه‌یسی ئه‌نفالی بارزانییه‌كان به جینۆساید ناسێندرا.
قائید میرۆ




