٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بۆ خه‌رجكردنی پاره‌ی جووتیارانی هه‌رێم، ده‌ رۆژ مۆڵه‌ت دراوه‌ته‌ به‌غدا

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  بڕیار درا له‌ ماوه‌ی ده‌ رۆژدا پاره‌ی كڕینی به‌رهه‌می جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكرێت؛ په‌رله‌مانتارێكیش رایده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا پاره‌كه‌ خه‌رج نه‌كرا، سه‌رۆكوه‌زیران و ژماره‌یه‌ك وه‌زیری لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

(نه‌جیبه‌ نه‌جیب) ئه‌ندامی فڕاكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت "له‌ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا بڕیار درا، له‌ماوه‌ی ده‌ رۆژدا پاره‌ی كڕینی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكرێت، ئه‌وه‌ش بۆ كڕینی به‌رهه‌می جووتیارانی هه‌رێم له‌ دووساڵی رابردوودا.''

(نه‌جیبه‌ نه‌جیب) ده‌ڵێ "ئه‌گه‌ر له‌وماوه‌یه‌دا پاره‌ی جووتیارانی هه‌رێم خه‌رج نه‌كرێت، له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه‌، ئه‌وا بڕیار دراوه‌ (حه‌یده‌ر عه‌بادی) سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و وه‌زیرانی په‌یوه‌ندار و سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی عێراق بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كرێن بۆ لێپرسینه‌وه‌ و، هۆكاری نه‌دانی پاره‌ی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان.''

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار