عێراق ددانی بە زانكۆ تایبه‌ته‌كانى هه‌رێمدا نا
_(1)__2016_07_28_h17m33s25__HK.jpg)
بەغدا-KDP.info- ئه‌ندامە كوردێکى لیژنه‌ى خوێندنى باڵا له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دەڵێت: "به‌ده‌ركردنى یاساى زانكۆ تایبه‌ته‌كانى عێراق، عێراق ددانی بە زانكۆ تایبه‌ته‌كانى هه‌رێمدا نا و، لەمەولا قوتابیانى زانكۆ ئه‌هلییه‌كانى هه‌رێمیش ده‌توانن له ده‌ره‌وه درێژ به خوێندنه‌كەیان بده‌ن.
(د. بێریوان خه‌یلانى) ئه‌ندامە كوردی لیژنه‌ى خوێندنى باڵا له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به ماڵپەڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان ڕاگه‌یاند: "یاساى زانكۆ تایبه‌ته‌كانى عێراق كه له په‌رله‌مانى عێراق هاته په‌سه‌ند كرد له 57 بڕگه پێك دێت؛ یه‌كێك له‌و بڕگانه‌ى كه ئێمه وه‌كو كورد توانیمان بیخه‌ینه نێو یاساكه، تایبه‌ته به زانكۆ ئه‌هلییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له بڕگه‌ى ژماره (55)ـى یاساكه‌دا ده‌ڵێت وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ پابه‌نده به دانپێدانان به گشت زانكۆ ئه‌هلییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، كه به گوێره‌ى یاساى ژماره 2ى ساڵى 2013ـدا دامەزراون؛ بەو مه‌رجەی هه‌ر زانكۆیه‌ك له زانكۆكانى هه‌رێم خۆى بناسێنێت به فه‌رمانگه‌ى متمانه‌به‌خشین و دڵنیایى جۆرى كه هه‌ر زانكۆیه‌ك ڕاپۆرتى خۆى بۆ ئه‌و فه‌رمانگه‌یه ده‌نێرێت و له‌وێ خوێندنه‌وه‌ى لێ ده‌كرێت و ده‌خرێنه ناو زانكۆ عێراقییه‌كان كه سه‌ر به وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى عێراقه."




