"دەستیان بشکێ ئەوانەی ته‌قینه‌وه‌که‌ی قامیشلۆیان کرد"

ئاژانسەکان-KDP.info- نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆکی ئه‌مریکا بۆ هاوپه‌یمانیی شه‌ڕ دژ به داعش به توندی سه‌رزه‌نشتی ته‌قینه‌وه‌کانی دوێنێی شاری قامیشلۆی کرد که بووه هۆی کوشتوبڕکردنی دەیان هاووڵاتی.
برێت ماکگورک نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆکی ئه‌مریکا بۆ هاوپه‌مانیی شه‌ڕ دژ به داعش له تویته‌که‌یدا نووسیویەتی: "تەقینەوەکەمان زۆر پێ ناخۆشە؛ دەستیان بشکێت ئەوانەی ئەو کارەیان کرد؛ هەتا داعش تێک نه‌شکێنین، واز ناهێنین."




