دهۆک..دەستدەکرێ بە پرۆسەی كارتى نیشتمانى

دهۆك -KDP.info- به‌ڕێوەبه‌رى ڕه‌گه‌زنامه و كاروبارى شارستانى به وه‌كاله‌ت له پارێزگاى دهۆك داوا له هاوڵاتیانى پارێزگاى دهۆك ده‌كه‌ن له ٣١ ئەم مانگی تەمووزەوە سه‌ردانى فه‌مانگه‌كانیان نه‌كه‌ن چونكه لەبەر حازرکردنی كارتى نیشتمانى بۆ هاووڵاتیان، ناپڕژێنە سەر کاری دی.
عه‌قید (كامیران ئیبراهیم) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "له‌سه‌ر فه‌رمانى به‌غدا ده‌بێت گشت تۆمارى بارى شارستانى ساڵى (1957) بۆ به‌غدا ڕه‌وانه بكه‌ینه‌وه بۆیه داوا له‌هاوڵاتیانى خۆمان ده‌كه‌ین له‌سنوورى پارێزگاى دهۆك كه له ڕێکەوتی ٣١/٧/٢٠١٦وە تا ٧/٨/٢٠١٦ سەردانى به‌ڕێوەبه‌راتییه‌كانمان نه‌كه‌ن چونكه كاره‌كانى فه‌رمانگه‌ى ڕه‌گه‌زنامه‌ى بارى شارستانى ڕاده‌وه‌ستێت و خه‌ریكى ئه‌و كارانه ده‌بین و ئاماده‌كارى خۆمان ده‌كه‌ین بۆ كارتى نیشتمانى."
ئەو بەرپرسەی پارێزگاى دهۆك ڕاشیگه‌یاند: "بڕیاره ئەم مانگی ئابە، ده‌ست بكه‌ین به پرۆسه‌ى كارتى نیشتمانى له سنوورى پارێزگاى دهۆك؛ ئه‌گه‌ر تا ئه‌و كاته واتە تا دواى حەفتەم ڕۆژی مانگی ئاب، شوێن و كاره‌كانى فه‌رمانگه‌ى كارتى نیشتمانى به‌كۆتا هات و ئامێره‌كان هه‌موویان هاتنه گرێدان و به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمیى ڕێڤه‌به‌رى هاته كردنه‌وه ئه‌وا ده‌ست ده‌كه‌ین به پرۆسه‌ى كارتى نیشتمانى."
عه‌قید (كامیران) دەیشڵێت: "پرۆسه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ به‌رده‌وام ده‌بێت و كارتى نیشتمانییش له شوێنى (ڕه‌گه‌زنامه‌ى بارى شارستانى و ڕه‌گه‌زنامه‌ى عێراقى) ده‌بێت كه هاووڵاتیان ده‌بێت له‌گه‌ڵ خۆیاندا بیهێنن؛ له‌گه‌ڵ پێدانى كارتى نیشتمانیش ئه‌م دوو ڕه‌گه‌زنامه‌یه له هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرێته‌وه به‌ڵام تا ئه‌و كات كار به (ڕه‌گه‌زنامه‌ى بارى شارستانى و ڕه‌گه‌زنامه‌ى عێراقى) ده‌كرێت و كاروباره‌ی پێ به‌ڕێوه ده‌چێت."




