سه‌رچاوه‌یه‌ك: سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی فراواندایه نه‌ك پێنجقۆڵی

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسیی ئاگادار وێڕای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی داوایه‌كی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی پێنج لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، باوه‌ڕ و بڕیاری (سه‌رۆك بارزانی) وایه كۆی حزبه سیاسییه‌كان له بڕیاردان له چاره‌نووسی هه‌رێمی كوردستاندا به‌شدار بن، نه‌ك هه‌ر پێنج حزب.
ئه‌و سه‌رچاوه سیاسییه ئاگاداره تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، ''ئه‌و هه‌واڵه‌ی باس له داوای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی پێنجقۆڵی، راست نییه؛ ئه‌وه‌یشی كه له‌سه‌ر زاری (د.فواد حوسێن)ه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه گوایه له پێناو سازادانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ده‌كرێ (بارزانی) به سیفه‌تی سه‌رۆك به‌شدار نه‌بێ یاخوود ده‌شێ سه‌رۆكی حزبه‌كان به‌شدار نه‌بن و كه‌سه ده‌ستڕۆیشتوو و بڕیاربه‌ده‌سته‌كان نوێنه‌رایه‌تیی حزبه‌كانیان بكه‌ن، هه‌ر دووره له راستییه‌وه، چونكه وا داوایه‌ك نه‌كراوه و هه‌ر بیریشی لێ نه‌كراوه‌ته‌وه.''
سه‌رچاوه سیاسییه تایبه‌ته‌كه ڕوونیشی كرده‌وه، ''(سه‌رۆك بارزانی) باوه‌ڕی ته‌واوی ئه‌وه‌یه كه، له‌باره‌ی ڕیفراندۆم و پرسی سه‌ربه‌خۆییه‌وه ده‌بێ كۆی حزبه سیاسییه كوردستانییه‌كان به‌شدار بن و نابێ بێبه‌ش بكرێن، نه‌ك ته‌نیا پێنج حزب بڕیار بده‌ن، چونكه پێشتر ئه‌م هه‌وڵه تاقی كراوه‌ته‌وه و ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی نه‌بووه.''




