كه‌ركووك.. 114 كه‌سی تر خۆیان گه‌یانده ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانى پێشمه‌رگه

كه‌ركووك-KDP.info- به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى شاره‌دێ و شارۆچكه‌كانی كه‌ركووك رایدگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك خێزانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى تیرۆرستانى داعش خۆیان گه‌یانده سنوورى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و گواسترانه‌وه بۆ كه‌مپى نه‌زراوه.
عه‌مید (سه‌رحه‌د قادر) به‌ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانی گوت: "له‌میحوه‌رى كه‌ركووك ژماره‌یه‌ك خێزانى تر كه ژماره‌یان24خێزانى ئاواره‌یه له سنوورى حه‌وێجه‌ى ژێر ده‌ستى تیرۆستانى داعش هه‌ڵاتن و خۆیان گه‌یانده لایی هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كه له 114 كه‌س پێكدێن و له‌لایه‌ن پۆلیسى ته‌ركه‌ڵانه‌وه ڕه‌وانه‌ى كه‌مپى نه‌زراوه كران بۆ نیشته‌جێ كردنیان له‌و كه‌مپه".
عه‌مید(سه‌رحه‌د) گوتیشى: "دووكه‌سى تریش كه خه‌ڵكى تكریت بوون هاتبوون، به‌ڵام گواسترانه‌وه بۆ خاڵى پشكنینى داقوق به مه‌به‌ستى گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ تكریت.
نەشوان بەرزنجی




