به بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت خانووه‌كانی ره‌واندز تاپۆ ده‌كرێن

ره‌واندز-KDP.info- به بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خانووه‌كانی ره‌واندز تاپۆ ده‌كرێن. قایمقامی شارۆچكه‌كه‌یش ده‌ڵێت، هه‌فته‌ی دابێ ده‌ست به تاپۆكردنی خانووه‌كانی ره‌واندز ده‌كرێت.
(سیروان رۆژبه‌یانی) بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دوای ئه‌وه‌ی وه‌ك ئیداره‌ی شاره‌كه سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانمان كرد و له‌گه‌ڵ (نێچیرڤان ئه‌حمه‌د) دانیشتین كێشه‌كانمان خستنه‌ڕوو، ئه‌ویش سه‌رۆكی حكوومه‌تی ئاگادار كرده‌وه، خۆشبه‌ختانه ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر تاپۆكردنی ئه‌و خانووانه‌دا كه پێش ساڵی 1992 دروست كراون و تا ئێستا تاپۆ نه‌كراون، به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ی تاپۆكردنی موڵكی شارۆچكه‌ی ره‌واندز.
(رۆژبه‌یانی) گوتیشی: "لیژنه‌كه ده‌ست به‌كار بووه بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك و خێرا خانووه‌كانی ره‌واندز تاپۆ بكرێن، به‌وه‌یش هه‌فته‌ی دابێ ده‌ست به تاپۆكردنی خانووه‌كان ده‌كرێت، كه زیاتر له 3 هه‌زار خانوو ده‌بن، ئه‌و بڕیاره بڕیارێكی دڵخۆشكه‌ره بۆ هه‌موو خه‌ڵكی شاری ره‌واندز، گه‌ڕانه‌وه‌ی موڵكایه‌تی خه‌ڵكه بۆ هاووڵاتیانی شاره‌كه، هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی تاپۆكردنی خانووه‌كان سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌كه كۆنه‌كانی شاری ره‌واندز ڕێك ده‌خرێنه‌وه و سیمایه‌كی جوانیش به شاری ره‌واندز ده‌به‌خشرێت، بۆیه داوا له هه‌موو هاووڵاتیانی شاره‌كه ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵمان هاوكار بن تا بتوانین به زووترین كات كاره‌كانی خۆمان بكه‌ین و خانووه‌كانی ئه‌وان تاپۆ بكه‌ین.
رابین شێروانی




