٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چوار تۆن ده‌رمان ڕه‌وانه‌ی رۆژئاوای كوردستان كرا

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  به‌ فه‌رمانی (سه‌رۆك بارزانی) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی دهۆك به‌وه‌كاله‌ت و، هه‌روه‌ها چوار تۆن ده‌رمانیش ڕه‌وانه‌ی رۆژئاوای كوردستان كرا.

(هۆشیار فه‌ریق) سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند، "به‌ فه‌رمانی (سه‌رۆك بارزانی) لیژنه‌یه‌ك له‌ ئیداره‌ی پارێزگای دهۆك به‌ سه‌رۆكایه‌تیی جێگری پارێزگار و فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌نداره‌كان پێكهاتووه‌ بۆ به‌هاناوه‌چوونی قوربانیانی رووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان، له‌سه‌ر فه‌رمانی (سه‌رۆك بارزانی) ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانی سنووری پارێزگای دهۆك هه‌موو ئاماده‌كارییان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریی برایانمان له‌ رۆژئاوای كوردستان بكه‌ین.''

(فه‌ریق) گوتیشی "كه‌مێك پێش ئێستا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی دهۆك به‌وه‌كاله‌ت، چوار تۆن ده‌وا و ده‌رمانی له‌گه‌ڵ خۆی بردووه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ ناو خاكی رۆژئاوای كوردستان، تا بیگه‌یه‌نێته‌ قامیشلۆ، چه‌ند ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتنیش له‌ خاڵی سنووریی پێشابور ئاماده‌ كراون بۆ حاڵه‌تی فریاكه‌وتن، به‌ڵام هیچ بریندارێك نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی رۆژئاوا پێی راگه‌یاندووین ئه‌گه‌ر پێویستی كرد برینداره‌كان ره‌وانه‌ ده‌كه‌ین.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار