٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەنەدا تیمێکی پزیشکی ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info-  وەزارەتی بەرگریی کەنەدا ڕایگەیاند تیمێکی پزیشکی ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات.

ئاژانسی ئیرنای ئێران لە کەناڵی ڕووسیای ئەمڕۆی گواستەوە کە (هارجیت ساجان) وەزیری بەرگریی کەنەدا لە واشنتۆنەوە ڕایگەیاندووە کە ٦٠ پزیشکی کەنەدایی لە چوارچێوەی هێزی هاوپەیمانیی دژی داعش، ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات و لە نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکانی سەر بە هێزی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتیی ئەمریکا کار دەکەن و پەیوەست دەبن بە سەربازڕاهێنەکانی خۆیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان. بە وتەی وەزیری بەرگریی کەنەدا، ئەو کارەیان لە چوارچێوەی بەشداریی کەنەدایە لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی داعشدا.

هەواڵی پەیوەندیدار