٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نووری بریمۆ: پەیەدە بە تەنیا ڕۆژئاوای پێ بەڕێوە ناچێت

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژئاوای کوردستان-KDP.info-  ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ سووریا ڕایگەیاند، سوپاسی سەرۆكی هەرێمی کوردستان و حكوومەتی هەرێم دەكەین، كە لە هەر ڕووداو و پێشهاتێك بە دەم خەڵكی ڕۆژئاواوە دەچن، هەروەها كاتی ئەوە هاتووە حزبەكانی ڕۆژئاوا خۆ بكەنە یەك و پێشمەرگەكانی ڕۆژئاوا بگەڕێنەوە و بەرگری لە خەڵكی ڕۆژئاوا بكەن.

(نووری بریمۆ) ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ سووریا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەو تەقینەوەی ئەمڕۆ كە داعش لە قامیشلۆ کرد جێگەی شەرمەزارییە و  سەرەخۆشی  لە شەهیدان و هیوای زوو چاكبوونەوەیش بۆ بریندارەكان دەكەین، ئێمە  وەك خەڵكی ڕۆژئاوا زۆر سوپاسی (سەرۆک بارزانی) و حكوومەتی هەرێم دەكەین؛ ئەوە نەك تەنیا بۆ جاری یەكەمە بەڵكو  لە هەر ڕووداو  پێشهاتێك دەرگای كوردستان بە ڕووی كوردانی ڕۆژئاوادا دەكاتەوە، ئێستایش تیمی تەندروستی ڕەوانەی دەروازەی  سێمالكا كراون و دەرگای نەخۆشخانەكانی دهۆكی كردووەتەوە بۆ هاوكاریكردنی بریندارەكان."
 

گوتیشی: "ئەم تەقینەوە دووپاتی كردەوە كە پەیەدە ناتوانێت بە تەنیا خەڵكی ڕۆژئاوا بپارێزیت؛ پێویستە سیاسەتێكی نوێ لە ڕۆژئاوا پەیڕەو بكرێت و هەموو لایەنەكانی ڕۆژئاوا بگەنە یەك و خەڵكی ڕۆژئاوا بگەڕێتەوە، هەروەها كاتی ئەوە هاتووە كە پێشمەرگەكانی ڕۆژئاوا دەربازی ڕۆژئاوا ببن و بەرگری لە خەڵكی ڕۆژئاوا بكەن، چونكە هەموومان پێكەوە دەتوانین ڕۆژئاوای كوردستان لە هەر كردەوەیەكی خراپ و تیرۆریستی بپارێزین."

رابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار