بە فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی، سێ تیمی پزیشکی ڕه‌وانه‌ی رۆژئاوا كران

دهۆک-KDP.info- بە فه‌رمانی (سه‌رۆك بارزانی)، سێ تیمی ته‌ندروستی ڕه‌وانه‌ی سنووری رۆژئاوای كوردستان كران، تا پێشوازی له بریندارانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی قامیشلۆ بکەن.
(حه‌مزه ره‌زیكی) گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی دهۆك، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند، "دوای ته‌قینه‌وه‌کانی شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان و گه‌یشتنی فه‌رمانی (سه‌رۆك بارزانی) بۆ ئه‌وه‌ی به هانای بریندارانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی قامیشلۆوه بچین، سێ تیمی ته‌ندروستی و ئۆتۆمبێڵی فریاگوزاری ڕه‌وانه‌ی خاڵی سنووریی پێشابور كراون، بۆ ئه‌وه‌ی پێشوازی له برینداران بكه‌ن و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ بكرێت."
(ره‌زیكی) گوتیشی "هێشتا برینداره‌كان نه‌گه‌یشتوونه هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ پاش ناردنی تیمی ته‌ندروستی، نه‌خۆشخانه‌كانی دهۆك و زاخۆ ئاماده‌كارییان كردووه بۆ وه‌رگرتنی برینداره‌كان، ئه‌گه‌ر پێویستیشی كرد، ده‌رمان و پێداویستیی ته‌ندروستی ره‌وانه‌ی رۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌ین و پێشتریش هاوكاریمان ناردووه."
قائید میرۆ




