تەقینەوەیەکی گەورە لە قامشلۆ روویدا

هەولێر-KDP.info- تەقینەوەیەکی گەورە لە گەڕەکی غەربی لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان روویدا.
سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویان کردووەتەوە کە، بە هۆی تەقاندنەوەی بارهەڵگرێکی بۆمبڕێژكراوەوە چەندان شەهید و بریندار هەن.
تەقینەوەكە گەڕەكی غەربی كردووەتە ئامانج كە زۆربەی وەزارەتەكانی رۆژئاوای كوردستان و فەرمانگە و نووسینگەكانی پارتی یەكێتی دیموكراتیPYD ـی لێن.
بە گوێرەی هەواڵێکی "ڕووداو"، سەرچاوەكان دەڵێن لەنێو شەهید و برینداران هاونیشتمانیانی سڤیل و كارمەندانی ئاسایش هەن.
سەرچاوە نافەرمییەكان باس لەوە دەكەن دوو تەقینەوە ئەنجام دراون، بەڵام تاوەكو ئێستا تەقینەوەی دووەم پشتڕاست نەكراوەتەوە.




