٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەرکووک.. ئەو تەقەکەرەکەی وا نەگیرابوو، خۆی ڕادەست کرد

سەرچاوە: KDP.info

كه‌ركووك -KDP.info-  به‌رپرسى ناوچه‌ى (4)ـى پارتیى دیموكراتى كوردستان له‌ شارى كه‌ركوك ڕایگەیاند لە سێ ته‌قه‌كه‌رەکەی وا تەقەیان لە باره‌گاى ناوچه‌ى (4)ـى پارتیى دیموكراتى كوردستان له‌ كه‌ركوك کردبوو، یەکێکیان نەگیرابوو، ئەویش ئه‌مڕۆ خۆى ڕاده‌ستى هیزه‌كانى ئاسایش كرد.

به‌رپرسى ناوچه‌ى (4)ـى پارتیى دیموكراتى كوردستان له‌شارى كه‌ركووك (عه‌زیز بایز) به‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانى ڕایگەیاند: "له‌ ئاسایشى كه‌ركووكه‌وه‌ ئاگادارمیان كردەوە‌ كه‌ ئەو ته‌قه‌كه‌رەى وا تەقەی لە باره‌گاى ناوچه‌ى (4)ـى پارتیى دیموكراتى كوردستان کردبوو، خۆى ڕاده‌ستیان كردووه‌؛ ناوی کابرا (ى.غ.م)ـه."

(عه‌زیز بایز) ڕاشیگه‌یاند لەو کابرایە و، لەو دووانەکەی تریش دەکۆڵنەوە بزانن بۆ تەقەیان لە بارەگا کردووە.

نه‌شوان به‌رزنجى

هەواڵی پەیوەندیدار