٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کاروانی: ئێمە شانسمان لەگەڵ عێڕاقی یەکگرتوو نەماوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی بۆ پەیامەکەی سەرۆک بارزانی دەڵێت، ئێمە شانسمان لەگەڵ عێڕاقی یەکگرتوو نەماوە، بۆیە ھەرکەسێک ھەوڵی گەیشتن بە قەوارەی سەربەخۆیی نەتەوەیی بدات، پێویستە پشتی بگرین و لە ناو خۆماندا ڕێک بکەوین و لێک تێبگەین.


سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دوێنێ لە پەیامێکدا، کە لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووکدا بڵاوی کردووەتە، ھاوکات ڕایگەیاند: "پشت بە خوا و ئیرادەی گەلی کوردستان لە ئاییندەیەکی نزیک دەردەکەوێ کە کێ پاشکۆیی دەوێت و کێ سەرەوەریی ھەڵدەبژێرێت.''

پەیوەست بەم پرسە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو (ئەبووبەکر کاروانی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە وەک کورد و کوردستان شانسمان لەگەڵ عێراق نەماوە، ئایندەمان لەگەڵ داھاتووی عێڕاق نییە، بۆیە دەبێت لەناو خۆماندا پێویستە بڕیارێکی تۆکمەو جدیمان ھەبێ تا بگەین بە قەوارەی سەربەخۆیی نەتەوەیی خۆمان، بۆیە  ئێستا ئەم دەرفەتە مێژووییە ھاتۆووەە پێشەوە نابێت  لە کیسی بدەین، دەبێت ھەركةسێك ڕێگا خۆشبکات بۆ ئەم پرسە پشتگیری بکەین، لەوانەیە دەرفەتێکی وا گونجاو هەڵنەکەوێتەوە."

(کاروانی) گوتیشی: "گەڕانەوەی یەکێتیی ڕیزەکانی گەلی کوردستان زۆر پێویستە، تا لە یەکتر تێبگەن وسازان لەنێوان لایەنەکانی کوردستان و ھەموو پێکھاتەکانی تر ھەبێت، ھەروەھا ڕێککەوتن لەسەر پڕۆژەیەکی نیشتمانی بۆ ئەوەی ھەنگاوی کردەیی دروست بکەین، و نەخشە ڕێگایەک دیاری بکرێت و کات دیاری بکەین، و ڕۆڵ دابەش بکەین بڕیار بدەین ھەنگاو بنێین بۆ ڕاپرسی بە شێوەیەکی کردەیی."

فایزە کۆیی

هەواڵی پەیوەندیدار