لیوا ھەڵۆ نەجات:بەنووسراوی فەرمیی داوامان لە یەکێتی کردووە تەقەکەری سێیەممان رادەست بکەن

کەرکووک-KDP.info- بەرێوبەری ئاسایشی کەرکووک دەڵێت، دوو لەتەقەکەرەکانی بارەگای ناوچەی چواری پارتیی لەکەرکوک دەستگیرکراون و ئەوەی دیکەش پێشمەرگەی مەڵبەندی یەکێتیە و داوامانکردووە رادستمان بکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵاممان نەدراوەتەوە.
بەرێوبەری ئاسایشی کەرکوک لیوا (ھەڵۆ نەجات) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" دوو لەتەقەکەرەکانی سەر بارەگای ناوچەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک دەستگیرکراون و داوامان لەیەکێتی کردووە کە ئەوەی سێیەمیشمان رادەستبکەنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش نوسراوی فەرمیمان ئاراستەی ئاسایشی یەکێتی کردووە، چونکە پێشمەرگەی مەڵبەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە، ئەوانیش ئامادەییان نیشانداوە، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵامیان نەداوینەتەوە.
وتیشی، ھەموو تەقەکەرەکان ناسراون؛ دووانیان لێ گیراون؛ نازانین سێیەمینەکەیان لە کوێیە ئەگین ئەویش دەگرین؛ دیارە پێشمەرگەی یەکێتییە، باشتر وایە خۆیان ڕادەستی ئێمەی بکەن و، ئەوانیش لەسەر ئەوەی کۆک بوون کە ئەمانە خەڵکی تێکدەرن پێویستە بیگرن و، بارودۆخ و، ئەمنیەتی کەرکووک لە سەرووی ھەموو حزبێکەوەیە.
(نەجات) باسی لەوەیش کرد، ھیوادارین ڕادەستمانی بکەن بۆ ئەوەی متمانە باش ھەبێت بۆ کارکردن.
بڵند ئیبراھیم




