٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئایدن مەعرووف: نامانەوێت كورد و توركمان ببینە پاشكۆی هیچ لایەنێك

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی بەرەی توركمانی رایگەیاند: "پاشكۆیی بە هیچ شێوەیەك قبووڵ ناكەین، دەمانەوێت هەموومان پێكەوە یەك بۆچوونمان هەبێت و یەكگرتوو و یەكڕیز بین، بۆ ئەوەی بەو ئامانجە بگەین كە خەباتی بۆ دەكەین".

(ئایدن مەعرووف)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئێمە وەك لایەنێكی سیاسی، پاشكۆیی بە هیچ شێوەیەك قبووڵ ناكەین، نامانەوێت چ كورد چ توركمان ببینە پاشكۆی هیچ لایەنێك، دەبێت بە ئیرادەی خۆمان نوێنەرایەتیی خۆمان بكەین".

(مەعرووف) گوتیشی: "دەبێت هەموو لایەنە سیاسییەكان لە هەرێمی كوردستان یەك بۆچوونیان هەبێت و یەكگرتوو و یەكڕیز بن بۆ ئەوەی بەو ئامانجە بگەن كە خەباتی بۆ دەكەن".

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار