950 هەزار تۆن گەنم لە هەرێم وەرگیراوە.. وەرگرتنی بە كۆتا هات

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێ، كاتی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆكانی هەرێمی كوردستان بە كۆتا هات و، نزیكەی 950 هەزار تۆن گەنم لە تەواوی سایلۆكانی هەرێمی كوردستان وەرگیراوە.
(بەشار مشیر ئاغا گۆران)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "كۆتایی بەو وادەیە هات كە بەغدا بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستانی دیاری كردبوو لە سایلۆكان، بەمەیش لە گشت سایلۆكانی هەرێم تا نزیكەی 950 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە كە هیچ جووتیارێك نەماوە گەنمی خۆی ڕادەستی سایلۆكان نەكردبێت تەنیا لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئەگەر كەمێك مابێت."
(گۆران) گوتیشی:" تەنیا ئەو گەنمانە وەرنەگیراون لە سایلۆكان كە بە هۆی نەخۆشییەوە رەت كراونەتەوە كە مەرجی وەرگرتنیان تێدا نەبووە و، هیوادارین جووتیارانمان نەخۆشییەكانی گەنم پێشوەخت چارە بكەن بۆ ئەوەی هەموو گەمەكانیان ڕادەستی سایلۆكان بكەن."
نەشوان بەرزنجی




