سبه‌ی چوار قایمقامی نوێ په‌سه‌ند ده‌كرێن و، گۆڕانكاریی زیاتر به‌ڕێوه‌یه

هه‌ولێر-KDP.info- سبه‌ی، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، چوار قایمقام بۆ قه‌زاكانی سنووری هه‌ولێر په‌سه‌ند ده‌كات و سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی‌یش گوتی، له رۆژانی دابێ گۆڕانكاریی زیاتر به‌ڕێوه‌یه.
(كه‌نعان خه‌یلانی) سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكارتی كوردستان راگه‌یاند، "سبه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ژماره 41 ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت؛ تێیدا ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌درێت كه بۆ پۆستی قایمقامی، قه‌زای رواندز (ئه‌حمه‌د قادره سوور)، خه‌بات (هێمن عه‌بدولقادر)، شه‌قلاوه (جوان ره‌فیق)، چۆمان (كویستان ئه‌حمه‌د)، ئه‌مانه كاندیدی ئه‌و قه‌زایایه‌ن و پێشنیاز كراون، هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نیش ئازاده له‌وه‌ی ده‌نگ به‌كام كه‌س ده‌دات یان نایدات.''
له‌باره‌ی ده‌نگی فڕاكسیۆنه‌كانی دیكه‌ی نێو ئه‌نجوومه‌ن سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی گوتی، "پێشبینی ده‌كرێت زۆرێك له ئه‌ندامان ده‌نگ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشنیاز كراون بده‌ن، له‌وانه‌ش ئه‌ندامانی فڕاكسیۆنی یه‌كێتی ده‌نگی بۆ ده‌ده‌ن.''
(خه‌یلانی) ئاشكرایشی كرد، له رۆژانی دابێ هه‌ندێ گۆڕانكاری گه‌وره‌تر له‌باره‌ی پۆسته ئیدارییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌یه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی كۆتایی بۆ ئه‌وه‌ی ورده‌كاریی ئاشكرا بكه‌ن، ئه‌و ده‌ڵێ، ''ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌بنه قایمقام، پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه بوون، رۆژانی دابێ، پۆستی ئه‌وانیش له ناحیه‌كان پڕ ده‌كرێنه‌وه.
قائید میرۆ




