٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیژنەی مافی مرۆڤ، بەدواداچوون بۆ كوژرانی بارزان محەممەد دەكات

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك-KDP.info- سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ڕایدەگەیێنێت، كەسوكاری (بارزان محەممەد) سكاڵایان تۆمار كردووە و، لە لیژنەكەیان بەدواداچوون بۆ دۆسیەكەی و چۆنیەتیی كوژرانی دەكەن.

(جوان زەنگەنە) ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "پەیوەندیمان كردووە بە دەزگا ئەمنییەكان و چاودێرین لەسەر كەیسەكە، تا بزانین چۆن بەڕێوە دەچێت، دوێنێ كەسوكاری (بارزان محەممەد) سكاڵای خۆیان تۆمار كردووە و وەكو لیژنەی مافی مرۆڤی ئەنجوومەنی پارێزگا چاودێریی بابەتەكان دەكەین و چاوەڕێی لێكۆلینەوەی پۆلیسی بەشی تاوانەكانیش تا بزانین دەگەن بە چ ئەنجامێك."

(زەنگەنە) راشیگەیاند: "چاودێریی چۆنیەتیی بەڕێوەبردنی كەیسەكە دەكەین كە چۆن بەڕێوە دەبرێت و دواتریش دەدرێتە دادگا كە چ بڕیارێك دەدرێت و كەیسەكە چۆن كاری پێ دەكرێت."

سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دەشڵێت: "كار لەسەر ئەوە دەكەین بكوژان بدرێنە دادگا و یاسا سەروەر بێت و بەپێی یاسایش سزای خۆیان وەربگرن".

نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار