مەكتەبی سەرۆك سەرەخۆشی لە خانەوادەی زاهیر نافع دەكات

بەڕێز خانەوادەی هەڤاڵ زاهیر نافع عەلی
هەواڵی كۆچی دوایی هەڤاڵ (زاهیر نافع عەلی) كارگێڕی لێژنەی ناوچەی مەندەلی پارتی، دڵگران و خەمباری كردین، خۆمان بە هاوبەشی خەمی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و هەڤاڵان و دۆستان دەزانین و لە خوای گەورە داواكارین دوایین ناخۆشیتان بێ و ئارامی و سەبووریتان پێ بەخشێ، خوالێخۆشبوویش بە بەهەشتی بەرین شارد بكات.
انا للە وانا الیە راجعون
مەكتەبی سەرۆك




