ئەو ناوچانەی بە خوێن ئازاد كراون، پێشمەرگە پاشەكشەیان لێ ناكات

بەغدا-KDP.info- بڕیاردەری لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، پێشمه‌رگه له‌وناوچانه ناكشێته‌وه كه به‌خوێن ئازادی كردوون، چونكه ئه‌و ناوچانه سنووری خاكی كوردستانیان به‌خوێن دیاری كردووه.
(شاخەوان عەبدوڵڵا)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "له‌ماوه‌ی هاتنی داعش تائێستا زیاد له 1200 پێشمه‌رگه شه‌هید بوون له كاتێكدا پێشمه‌رگه زیاد له 1500 كیلمۆمه‌تر خاكی كوردستان ده‌پارێزێت ناكرێت هیچ به‌دیلێك بۆ پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه دیاری بكرێت یان هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێت له‌ڕۆڵ و پێگه‌ی پێشمه‌رگه كه‌م بكه‌نه‌وه گوایه ده‌بێت له‌و ناوچانه بكشێته‌وه".
(عەبدوڵڵا) گوتیشی: "له‌ده‌ست پێكی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ پێشمەرگە لەو شوێنە دەكشێتەوە كە رێككه‌وتنی له‌سه‌ركراوه كه به‌چوار چێوه‌ی هه‌نگاوی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌ژمێردرێن نه‌ك ئه‌و ناوچانه‌ی كه بە خوێن ئازادی كردوون".
بڕیاردەری لیژنەی ئاساییش و بەرگری دەشڵێت: "ئێمە خۆمان داوامان كردووە كە لەو شوێنانە دەكشێینەوە، ئەوەیش لەبەر هۆكاری تایفەگەری و سیاسی و، ئەگەر داوایشمان لێ بكرێت لەو شوێنانە نامێنینەوە، رەنگە داوای سوننەكانیش ئەوە بێت، بۆیە پێشمەرگە لە هیچ شوێنێكی ئێستای ناكشێتەوە و، ئەوە بۆچوونی هەندێك لایەنی سیاسی و راگەیاندنە".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌و خاڵه‌ی بۆی دیاری كراوه زیاتریش پێشره‌وی كردووه و ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سه‌ربازی ته‌ماشابكرێت پێشمه‌رگه له‌هه‌ندێك شوێن چووته ناو جه‌رگه‌ی سنووری سه‌نته‌ری موسڵه‌وه.
كارزان سەباح هەورامی




