دەزگای مین، ساڵانە (٣) ملیار دینار دەگەرێتەوە بۆ حكوومهت

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی گشتیی دەزگای مین دەڵێ، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی لیژنە چاكسازییەكانی لە وەزارەت و دامودەستگاكانی حكوومەت بە مەبەستی گەڕاندنەوەی خەرجیی ناپێویست بۆ خەزێنەی گشتیی حكوومەت، لە هەوڵدایە قورسایی داراییی سەرشانی كەم بكاتەوە.
(محەممەد ئەحمەد)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بە مەبەستی كەمكردنەوەی خەرجی و پێداچوونەوە بە پەیكەری دەزگا بە بێ ئەوەی كار لە ئیشوكاری دەزگا و كوالێتی كاركردن بكات، لە رێگەی لیژنەی چاكسازییەوە كە لە سەرۆكایەتیی دەزگا بڕیاری بۆ دەرچووە، توانیویانە كۆمەڵێك هەنگاوی چاكسازیی گرینگ بنێن، كە بریتییە لە كەمكردنەوەی ژمارەی ئۆتۆمبێلی كرێ لە (٢٣٧) ئۆتۆمبێلەوە بۆ (١٩٣) ئۆتۆمبێل كە خەرجیی ساڵانەی گەڕاوە بریتی بووە لە (ملیارێك و ٧٣٠ملیۆن) دینار تەنیا لەكرێ ئۆتۆمبێل لە ماوەی ساڵێكدا، كە ئەو بڕەپارەیە لەمەودوا بۆ خەزێنەی گشتیی حكوومەت دەگەرێتەوە. هەروەها سەبارەت بە كەمكردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی و هۆبە و بەشەكانی سەر بە پێكهاتەی دەزگا، بریتی بووە لە كەمكردنەوەی (١٠) بەڕێوەبەرایەتی و (٢٦) بەش و (٩١) هۆبە كە كۆی گشتیی كەمكردنەوەكانیش بریتییە لە (١٢٧) كەمكردنەوە."
(ئەحمەد) گوتیشی: "هەر لە درێژەی چاكسازییەكانی پەیكەری دەزگا و نەهێشتنی پلە و پۆستی زیادە، لە كۆی(١٢) یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی، (٦) یاریدەدەری بەڕیًَوەبەری گشتی كەم كراونەتەوە لەگەڵ لابردنی سەرجەم یاریدەدەری بەڕێوەبەرەكان كە (٣١) یاریدەدەر بووە. سەبارەت بە میلاكاتی گرێبەست بڕی (٥٠) میلاك كەم كراوەتەوە لە ستافی كارگێڕییەكان، لەهەمان كاتدا بە مەبەستی كەمردنەوەی رۆتینی كارگێڕی، پەیكەری نوێ بۆ دەزگا بریاری لە بارەوە دراوە كە تێیدا شێوازێكی ئاسۆیی لە خۆ گرتووە بە جۆرێك پلەبەندی لە نێوان سەرۆكی دەزگا و ئاستەكانی خوارەوە كەم كراوەتەوە."
سەرۆكی دەزگای گشتیی كاروباری مین دهشلیت، لە كۆی گشتیی ئەم چاكسازیانە، ساڵانە بڕی (٣) ملیار دینار دەگەرێندریتەوە بۆ خەرێنەی گشتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.
فایزە كۆیی




