مەكتەبی سیاسی، سەرەخۆشی لە دكتۆر ناسح دەكات

بۆ هەڤاڵی تێكۆشەر دكتۆر ناسح غەفوور ڕەمەزان
بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خەزووری بەڕێزتان خوالێخۆشبوو مامۆستا (عومەر حەمەد ڕەسووڵ)ـمان پێ گەییشت. بەم بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
لە خوای مەزن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامییش بە ئێوە ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
21/7/2016




