٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە میحوەری ڕۆژئاوای كەركووك داعش تێك شكێندرا

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك-KDP.info- بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای كەركووك – دووبز رایگەیاند، شەوی ڕابرد، سەعات 10 و 27 خولەك، تیرۆریستانی داعش لە سنووری فلكەی وادیی نەوت لە هێرشێكدا بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە قارەمانەكانی لیوای (١٢٦) و فەرماندەی كەركووك، تێك شكێندران و ڕاو نران، بە شێوەیەك نەیاندەزانی چۆن و لە كام ڕێگاوە هەڵبێن و بگەڕێنەوە.

(د. كەمال كەركووكی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند:  "لە یەكەم تەقەی تیرۆریستاندا، پێشمەرگە قارەمانەكانی لیوای (١٢٦) و (فەرماندەی كەركووك) و لیوای (١١) و لیوای (٥) زۆر مەردانە لێیان هاتنە دەست و لە هەموو لایەكەوە ئاگربارانیانیان كردن و بەرەو دواوە ڕاویان نان و چەك و تەقەمەنییان لە دوای خۆیان بە جێ هێشت، هەروەها تەرمێكیان بەر دەستی پێشمەرگە سەربەرزەكان كەوت و كوژراو و برینداری تریشیان هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار