كێشه‌ی كاره‌با ئاسایی ده‌بێته‌وه و دابینكردنی غاز ده‌ستی پێكرده‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- دره‌نگانی شه‌وی رابردوو به‌هۆی رووداوی ئاگركه‌تنه‌وه، دابینكردنی غاز بۆ وێستگه‌كانی هه‌ولێر و چه‌مچه‌ماڵ وه‌ستا و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆنتڕۆڵی كاره‌بای هه‌رێمیش ده‌ڵێ، دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ كراوه و كاره‌با ئه‌مڕۆ به‌ره‌و ئاساییبوونه‌وه ده‌چێت.
ئه‌ندازیار (ئومێد محه‌ممه‌د) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆنتڕۆڵی كاره‌بای هه‌رێم به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، "دوێنێ شه‌و له وێستگه‌ی كۆرمۆ سنووری ناحیه‌ی قادركه‌ره‌م، به‌هۆی گڕگرتنی دوو تانگه‌ری غازه‌وه كێشه له به‌رهه‌مهێنانی غاز كه‌وت و، به‌وهۆیه‌وه به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له وێستگه‌كانی هه‌ولێر و چه‌مچه‌ماڵ وه‌ستا، دوای هه‌وڵی زۆری لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار توانرا ره‌وشه‌كه كۆنتڕۆڵ بكرێت و دۆخی كاره‌با خه‌ریكه بگه‌ڕێته‌وه دۆخی ئاسایی خۆی.''
(ئومێد محه‌ممه‌د) راشیگه‌یاند، تیمه‌كانیان سه‌رقاڵی كاره‌كانیان ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی ره‌وشه‌كه كۆنتڕڵ بكرێت و گوتیشی، "داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین ئامێر زۆر پێویست نه‌بێت به‌كار نه‌هێنرا بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وشی كاره‌با باشتر ببێت، داوایش له مۆلیده ئه‌هلیه‌كان ده‌كه‌ین ره‌چاوی رووداوه‌كه بكه‌ن له پێدانی كاره‌بای زیاتر به هاووڵاتیان تا ڕه‌وشی كاره‌با ئاسایی ده‌بێته‌وه.''
قائید میرۆ




