٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی یەكێتیی پەرلەمانتاران: "پێویستە لایەنەكان بەدەم دەستپێشخەرییەکەی سەرۆكی هەرێمەوە بچن"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info-  سەرۆكی یەكێتیی پەرلەمانتارانی كوردستان ئاشكرای دەكات، ئەگەر هەموو لایەنەكانی هەرێمی كوردستان ڕاستەوخۆ كۆ ببنەوە، بە گەرەنتییەوە هەموو كێشەکانی ناوخۆیان پێ چارە دەکرێت؛ دەیشڵێ دیارە دەستپێشخەرییەكەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کارێکی زۆر باشە و پێویستە لانەكان پێشوازیی لێ بكەن.

(نیعمەت عەبدوڵا) سەرۆكی یەكێتیی پەرلەمانتارانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: "كێشەی نێوان لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان زۆر قووڵ بووەتەوە و درێژەی كێشاوە؛ زەحمەتیشە لەوە قووڵتر ببێتەوە؛ قۆناغی ئێستا قۆناغی بیركردنەوە و بەخۆداچوونەوەیە؛ با بۆ چارەسەرێكی گونجاو پێكەوە بسازێن؛ لە ڕووی سیاسی و ئابوورییەوە كێشەکە زیاتر لەوە هەڵناگرێ؛ خەڵكی هەرێمی كوردستان لە ڕەوشێكی نالەباردانە، لەبەر ئەوانیش بووبێت هەر دەبێ چارەی بکەین؛ ئەو کارەی دوای جەژن کراوە، کارێکی باشە و دەبێت پێشوازیی لێ بكرێت."

سەرۆكی پەرلەمانتاران دەیشڵێت: "بەهەر شێوازێک بووبێت، دەبێ دانوستانەکە بکەن؛ لە هەموو وڵاتێكدا كێشە دێتە ڕێ؛ گرفتەکە ئەوەیە لە هەرێمی كوردستاندا گفتوگۆ ناكەن؛ کە كێشەیەک دەکەوێتە نێوان دوو لایەنی كورد، ئیدی بە تەواوەتی لێك دەترازێن؛ ئەوە نزیكەی ساڵێكە هیچ كۆبوونەوەیەك نەكراوە و ئەوەش شتێكی خراپە؛  دەستپێشخەرییەکی سەرۆكی هەرێمی كوردستان کارێكی باشە و، زۆر زۆر گرنگیشە و، هەق بوو زووتر لەوەیش بکرابا؛ ئێستایش درەنگ نەبووە و، هەقە لایەنەکان بچن بە دەم سەرۆک بارزانییەوە. وایش باشە دانوستان، ڕاستەوخۆ بێت؛ من گەرەنتی دەدەم ئەگەر لایەنەكان ڕاستەوخۆ پێكەوە دانیشن و، كێشەكان تاوتوو بکەن، هەموو كێشەیەكیان پێ چارە دەكرێت."

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار