ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی كاكه‌مین نه‌جاڕه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان نێردراوه، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارێزگای هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یێنێ، ڕووداوه‌كه‌ی پیرمام هه‌ڕه‌شه نه‌بووه بۆ سه‌ر ''هه‌ڤاڵ فه‌یسه‌ڵ'' و، ئه‌وه‌ی له مێدیاكاندا وروژێندراوه، ڕاستیی رووداوه‌كه نییه.
ده‌قی ڕاگه‌یێنداروه‌كه:
ڕۆژی سێ شه‌ممه 19 : 7 له كاتی هاتنی هه‌ڤاڵ كاكه‌مین نه‌جار بۆ ده‌وامی ئاسایی خۆی له ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای هه‌ولێر . له‌و كاته‌دا گرفتێك له نێوان پۆلیسی هاتووچۆی سه‌رشه‌قام له گه‌ڵ به‌رێز هه‌ڤاڵ فه‌یسل ده‌باغ ڕوویدا . له ماوه‌یه‌كی یه‌كجار كورت گرفته‌كه چاره‌سه‌ر كرا بێ ئه‌وه‌ی هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خوازراوی لێ بكه‌وێته‌وه . لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین ئه‌م ڕووداوه ڕووداویكی زۆر ئاسایی بووه به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر كه‌سایه‌تی هه‌ڤاڵ فه‌یسه‌ڵ و هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی هه‌ولێر؛ ئه‌وه‌ی له ماڵپه‌ڕ و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دووره له راستی و درووستی ڕووداوه‌كه. لێره‌وه بۆ ڕای گشتی ڕایده‌گه‌یه‌نین هه‌ركه‌س و ده‌زگایه‌كی میدیایی به ئامانجی گه‌یاندنی ڕاستی ڕووداوه‌كه ده‌توانێت سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بكات و سود له كامێراكانی سه‌ر شه‌قام و كامیرای چاودێریی ئه‌نجوومه‌ن وه‌ربگرێت.
نووسنگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
كاكه‌مین نه‌جار
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پاریزگای هه‌ولێر
21: 7: 2016




