٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەزدانپەنا: پڕۆتۆكۆڵەكەی هەولێر-واشنتن، نەك بۆ ئەمڕۆ بۆ داهاتووش یەكێكە لە دەستكەوتە مه‌زنه‌كان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆكی پارتی ئازادیی كوردستان رایگەیاند، پڕۆتۆكۆڵەكەی هەولێر-واشنتن، شتێكی مێژووییە لە دیرۆكی گەلی كورددا، كوردستانیش وەك پێگەی وڵاتێك مامەڵەی لەگەڵدا كراوە، بۆیە ئەوە یەكێكە لە دەستكەوتە هەرە گەورەكان بۆ هەرێمی كوردستان.

(حوسێن یەزدانپەنا)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ: "پڕۆتۆكۆڵەكە شتێكی مێژوویە لە دیرۆكی گەلی كورددا، كە زلهێزترین وڵاتی جیهانی وەك ئەمەریكایە بێت و لەگەڵ تۆدا پڕۆتۆكۆڵێكی لەو شێوەیە ئیمزا بكات، بۆیە ئەوە جێگەی دڵخۆشیی هێزی پێشمەرگە و هەموو خەڵكی كوردستانە، چونكە ئەم جۆرە پڕۆتۆكۆڵانە تەنیا لە نێوان وڵاتاندا ئیمزا دەكرێن، هەرێمی كوردستانیش وەك پێگەی وڵاتێك مامەڵەی لەگەڵدا كراوە".

(یەزدانپەنا) گوتیشی: "گرینگییەكەی بەر لەوەی سەربازی بێت، نیشانەی پێگەی بەهێزی هەرێمی كوردستانە، كە وەك وڵاتێك مامەڵەی لەگەڵدا كراوە، ئەوەیش سەری نەدەگرت، ئەگەر هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی (سەرۆك بارزانی) لە ڕووی سیاسی و سەربازییەوە بە دروستی مامەڵەی نەكردایە، چونكە هەمیشە لە نێوان هێز و بەكارهێنانی هێزدا دوو شتی لێك جیاواز هەن، كورد هێزی هەیە، بەڵام بەكارهێنانی هێزەكە كەسێكی شارەزای دەویست ئەویش (سەرۆك بارزانی)ـیە، یۆیە لە رووی سەربازییەوە زۆر گرینگە، خوێن و ئیرادەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، وای كرد كە وڵاتانی جیهان بە پڕۆتۆكۆڵێك پشتی هێزی پێشمەرگە بگرن، بۆیە ئەو پڕۆتۆكۆڵە نەك هەر بۆ ئەمڕۆ، بەڵكو بۆ داهاتوو زۆر سوودی لێ وەردەگیرێت، بۆیە ئەوە یەكێكە لە دەستكەوتە هەرە گەورەكان  بۆ هەرێمی كوردستان".

 

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار