ئەڵمانیا "گوندی ئەڵمانی و ماڵە جنۆكە"ی بۆ پێشمەرگە كردەوە

رۆژی چوارشەممە ٢٠/٧/٢٠١٦ مەراسیمێك بۆ كردنەوەی دوو پرۆژە، كە بریتین لە سەنتەر و بنكەی مەشق و ڕاهێنانی پێشمەرگە بەڕێوە چوو.
پرۆژەی یەكەمیان بەناوی "گوندی ئەڵمانی" لە ٥١ كۆنتێنەر پێك دێت، لەسەر ڕووبەری ٤٠هەزار مەتر دووجا دروست كراوە. هەروابێتەوە باڵەخانەیکی دوونهۆمە، سیستەمی تونێلی ژێرزەمینی، ژووری بەپەرژین و ڕووبارێكی دەستکردیش لەخۆ دەگرێت.
بە گوتەی فەرماندە ئەڵمانییەكان ئەو ژوورە هەلێكی باش بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دەڕەخسێنێت، بۆ خۆڕاهێنان بۆ هێرش و بەرگری.
پرۆژەی گوندی ئەڵمانی ٣٥٦هەزار دۆلاری تێ چووە.
پرۆژەی دووەم واتە 'ماڵە جنۆكە' كە چوار ژووری هەمان شێوە لەخۆ دەگرێت و هەر ژوورێك و ٣٠ پێشمەرگەی لێ دەحەوێنەوە و، خۆ ڕادەهێنن.
پرۆژەی ماڵە جنۆكە ٢٣٤هەزار دۆلاری تێی چووە و، بە ٦٨ ڕۆژ تەواو كراوە.
لە رووداوە وە




