تەندروستیی ھەولێر چەند ئامۆژگارییەکی بڵاو کردەوە

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی ھەولێر ئامۆژگارینامەیەکی بڵاو کردووەتەوە و، ڕوونووسێکیشی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان ناردووە؛ خەڵکیان ئامۆژگاریی کردووە و، دەڵێن ئەوانەی نەخۆشینی گرانیان هەیە، لە ماڵ نەچنە دەرەوە.
لەگەڵ داھاتنی ئەو هاوینە گەرمەدا بە مەبەستی ھۆشیاری و ئاگادارکردنەوەی ھاووڵاتیان لەو گەرما سەختە، ڕینماییەکی تایبەت بڵاو دەکەینەوە و، بەم چەشنە ئامۆژگاریی هاووڵاتیان دەکەین:
١. مەگەر زەروور بێ، ئەگین بە قوڵی گەرمای هاویندا مەچنە دەرەوە و، خۆتان بدەنە بەر فێنکایی.
٢. منداڵ و پیر و ئەوانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان ھەیە وەک نەخۆشییەکانی سینگ و دڵ، لە ماڵ دەرنەچن.
٣. ئەو کرێکارانەی بە ڕۆژدا دەچنە ئیشێ، با تا پێیان دەکرێت تیشکی خۆر کەمتر لێیان بدات و، ماوەماوە پشوویەک بدەن و، بچنە بەر سێبەر و فێنکایی با خۆرانگاز نەبن؛ تا پێیشیان دەکرێ با ئاو و شلەمەنی بخۆنەوە.
٤. لەو ماوەیەدا زیاتر لە جارانیش ئاو و ئاوەمەنی بخۆنەوە؛ با لەشتان وشک دانەگەڕێت و، گەرما نەتانبا.
٥. سەرجەم نەخۆشخانە و فریاکەوتنەکان و دەزگاکانی تەندروستیی کوردستان ئامادەنە و پزیشکان و کارمەندان لە خزمەت خەڵکەکەدا دەبن.
بڵند ئیبراھیم




