٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە ھەولێردا سبەینێ پشووی فەرمی دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر ئەمڕۆ کۆ بوونەوە و، بڕیاریان دا لەبەر کوڵ‌وگەرمای هەولێر، سبەینێ بکرێتە پشوو.

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر (یاسین سەلیم مزووری) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر ئەمڕۆ میوانداریی بەڕێوەبەری کارەبای ھەولێرمان کرد و، باسی کەم‌کارەباییمان کرد: بۆمان دەرکەوت کەم‌کارەباییە لەبەر ھەندێک کێشەی تەکنیکییە.

(یاسین سەلیم مزووری) گوتیشی، ھەر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما سبەی پشووی فەرمی دەبێت لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەڵام وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی ناگرێتەوە.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار