٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داعش، شكستی لە بەرانبەر پێشمەرگەدا ڕاگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  چەند تیرۆریستێکی ڕێكخراوەکەی داعش، لەگەڵ گوندێكی كوردانی شەبەكدا لە سنووری پارێزگای مووسڵ كۆ بوونەتەوە و پیێان ڕاگەیاندوون، كە توانای ڕووبەرووبونەوەی هێزەكانی پێشمەرگەیان نییە، بۆیە لەگەڵ هەر پێشڕەوەییەكدا ڕادەكەن.

زانیارییەکان ئاماژە دەدەن کە، زۆری نەماوە ئۆپەراسیۆن بۆ ڕزگاركردنەوەی نەینەوا دەست پێ بكات، بەڵام هەر لە ئێستاوە تیرۆریستانی داعش ترسی زۆریان لە بەرانبەر پێشمەرگەدا لێ نیشتووە.

(سەعید مەموزینی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش دانیشتووانی گوندی (ئەبو جەرعە)ـی سەر بە بەشارەدیێ باشیك لە ڕۆژهەڵاتی مووسڵی لە مزگەوتی گوندەكە كۆ كردووەتەوە و پیێ ڕاگەیاندوون، كە لەگەڵ هەر پێشڕەویەكی پێشمەرگەدا بۆ سەر مووسڵ، دێهاتەكانیان چۆڵ نەكەن، لەبەر ئەوەی ئێمە توانای بەرگریی پێشمەرگەمان نییە و شكستمان هێناوە، بۆیە ئێمە هیچ تەقە ناكەین و لەگەڵ پێشڕەویدا ڕادەكەین".

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی لقی14ـی پارتی دەشڵێت: "(ئەبوبەكر بەغدایی) ڕێكخەری ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، بە نهێنی نامەیەكی بۆ والیی مووسڵ و گەورەسەركردەكانی ئەو شارە ناردووە و تێیایدا نیگەرانی و گازندەی خۆی لە دۆخی چەكدارانی لە بەرانبەر پێشمەرگە دەربڕیوە، كە ماوەیەكی زۆرە توانای هیچ جموجۆڵێكیان نەبووە، بگرە توانای بەرگرییشیان نەماوە".

ئەوەیشی گوت: "ئەنجوومەنی ویلایەتی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لەسەر نامەكەی (بەغدایی) كۆبوونەوەیەكیان ڕێك خستووە و، تێیدا ددانیان ناوە بەوەدا كە توانای بەرەنگاربوونەوەی پێشمەرگەیان نییە و ڕۆژ دوای ڕۆژ تەنانەت توانای بەرگرییشیان نامێنێت، بۆیە ددانیان بەوەیشدا ناوە كە مووسڵ لە دەست دەدەن".

هەژار مەموزینی

هەواڵی پەیوەندیدار