سەردانەکەى مالکى تەنیا بۆ نانەوەی ئاژاوە بوو

ههولێر-KDP.info- ئهندامە كوردێکی ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق رایدهگهیێنێت سەردانەکەى مالکى بەرەو شارى سلێمانى، تەنها هەوڵێکە بۆ لێکترازاندنی ڕێزی گەلى کورد و، نانەوەى ئاژاوە و دووبەرەکی؛ جا هەق وابوو نەک هەر پێشوازییان لێی نەکردبا، دەستیان بنابایەتە ڕوویەوە.
(د. بێریوان خهیلانى)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "سەردانەکەى نوورى مالکى بۆ شارى سلێمانى و دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ یەکێتیى نیشتمانى و گۆڕاندا، لە ئاژاوەنانەوە و لێکترازاندنی یەکڕێزییەکەی گەلى کورد نەبێ هیچی تر نییە؛ جا ئەو دوو حزبە نەک هەر دەستیان نەناوە بەڕووی مالیكی پێشوازییەکی گەرمیشیان لێی کردووە! هەق وابوو خەڵکى دلسۆز و خۆڕاگرى شارى سلێمانى ئیدانەیان ئەو هاتنەکەیان کردبا، لەبەر ئەوەى هەر ئەو کابرایە بوو بوودجەی هەرێمی بڕی و، عێراقیشی گەیاندە ئەم ڕۆژە ڕەشە."
(د. بێریوان) ڕاشیگهیاند:" خۆى هاتنەکەى مالکى پیلانێکى ئاشکرایە بۆ تێکدانى یەکڕێزییەکەی گەلى کورد و نانەوەى ئاژاوە و، گوایە لەباربردنى دەستکەوتەکانى هەرێم و، تێکدانی سەقامى سیاسى و ئاسایش و، سەربەخۆیی. بێگومان هەر تاکێک لە ئێمە ئەگەر بە ویژدانەوە بڕیار بدات، دەزانێت بە فەرمانى مالکى بوو مووچە و قووتى خەڵکى کوردستان بڕدرا؛ هەر مالکییش بوو هەوڵی دا تا تۆى دووبەرەکى بخاتە نێو پێکهاتەکانى عێراقەوە."
نەشوان بەرزنجی




