باندێكی مافیا لە بازیان دەستگیر كران
__2016_07_19_h18m38s17__HK.jpg)
بازیان-KDP.info- باندێكی مافیا لە ناحیەی بازیاندا ڕۆژئاوا لە سلێمانییەوە دەستگیر كران؛ بەرپرسێكی ئاسایشی ناوچەكەش دەڵێ تۆڕێكی مەترسیدار بوون و بە ناوی ئاسایشەوە تاوانیان دەکرد.
عەقید (فەرهاد محەمەد) بەڕێوەبەری ئاسایشی ناحیەی بازیان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: "دوای دەستكەوتنی زانیاری دوێنێ هێزەكانی ئاسایش هەڵمەتیان بردە سەر گروپێكی مافیا و دەستگیریان کردن؛ تا ئێستا هەشت كەس لەو گروپە دەستگیر کراون و، حەت كەسی تریشیان ماوە هێزەكانی ئاسایش بە دوایاندا دەگەڕێن و، پەلكێشی دادگایان دەکەن."
عەقید فەرهاد ئاماژەیشی دا: "گروپەكە خەڵكی هەرێمی كوردستانن و ژمارەیان پازدە كەسە، ماوەیەكە لە دەڤەری بازیان مافیا ئاسا هەڵدەكۆتنە سەر ماڵی هاوڵاتیان و دزی و ستەمی زۆریان لە خەڵك كردووە؛ زۆر جار بە ناوی هێزەكانی ئاسایش چوونەتە سەر ماڵی هاووڵاتیان عەرەب و دزیان كردووە، گروپەكە چەندین تاوانیان کردووە و توڕێكی ترسناك بوون لەو سنوورەدا."
قاید میرۆ




