یەکێتی ماموستایان: حکوومەت بەڵێنی داوە داواکاری ماموستایان جێ بەجێ بکات
__2016_07_19_h16m26s4__HK.jpg)
ئەمڕۆ سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە مەراسیمی خەڵاتکردنی قوتابییە یەکەمەکانی سەر ئاستی کوردستاندا گوتی: "داواکارییەکەی ماموستایانمان لەبیرە و، بەڵێنەکەی خۆمان جێبەجێ دەکەین."
(ئەحمەد گەرمیانی) سەرۆکی یەکێتیی ماموستایان دەربارەی ئەو داواکاریانە وای بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان گوت: "ئێمە لە مانگی یەک و دووی ئەمساڵدا کۆمەڵێک داواکاریمان ئاراستەی حکوومەت کرد؛ لەوانە سیستەمی مووچەی ھەرێم بگۆڕێت و، نیومووچەی مانگی نۆی پاری مامۆستایان بدرێت و، کۆمەڵە داواکارییەکی دیکەیش؛ خۆی حکوومەت بەڵێنی داوە جێبەجێی بکات، بەڵام لەبەر ئەم قەیرانە داراییەی ئێستا، دواکەوتووە؛ دیارە کە پارە هەبێت، ئەو داواکاریانە بەبێ سێودوو جێبەجێ دەکرێت."
(ئەحمەد گەرمیانی) گوتیشی، داوامان کردووە کە لە دوای مووچەی ھێزی پێشمەرگە ھەموو مانگێک مووچەی ماموستایان بدرێت؛ جا حکوومەتیش بەڵێنی داوە، ئەگەر پارە هەبێ، یەکەوهەل پاش پێشمەرگە مووچەی ماموستایان بدرێت؛ دیارە مووچەی مانگانەی پێکڕای ماموستایان ٧٥ملیار دینارە.
بڵند ئیبراھیم




