٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانتارێک: مالیکی جگە لە سلێمانی بچێتە هەر شوێنێکی دی بەردباران دەکرێ

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  پەرلەمانتارێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، نووری مالیکی عێراقی وێران کردووە و، لە ھەموو ڕوویەکەوە شکستی ھێناوە، جا جگە لە سلێمانی سەردانی ھەر ناوچەیەک بکات بەردباران دەکرێت.

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (عەرەفات کەرەم) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پێویستە ڕوونکردنەوە بدەن ئاخۆ (نووری مالیکی ) بۆ چی هاتووە بۆ سلێمانی؟ ئەگەر بە مەبەستی چارەکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدایە، پێویستە بێتە ھەولێر نەک سلێمانی."

(عەرەفات کەرەم) گوتیشی، (مالیکی) کەسێکی شاش و دۆڕاوە؛ عێراقی کاول کردووە؛ ئەو باشووری عێراقی پێ نەچوو بەڕێوە، گوایە چی بۆ سلێمانی پێ دەکرێ!

(کەرەم)ڕوونیشی کردەوە، (نوری مالیکی) تەنھا لەسلێمانی دەتوانی بەوشێوەیە سەردان بکات و بەوجۆرە پێشوازی لێبکرێت گەرنا سەردانی ھەرناوچەیەکی عێراق بکات بەردبارانی دەکەن، بۆیە ناتوانی سەردانی ھیچ شوێنێک بکات.

وتیشی، ھاتنیشی بۆ سلێمانی بۆ ئەوەیەتی کە شکەستەکانی خۆی بشارێتەوە کە ئەمەش مەحاڵە بکرێت.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار