٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"بەپێی ڕای ئەنجومەنی شوورا ھیچ بۆشاییەکی ئەمنی لە ھەرێم دروست نابێت"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، ڕایەکەی ئەنجومەنی شوورا گشتگیرە و، لایەنە ئەمنییەکان بەپێی سێ یاسا دەتوانن کاری خۆیان بکەن، بەبێ ئەوەی ھیچ بۆشاییەکی ئەمنی دروست بێت.

(نازم ھەرکی) جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ڕای ئەنجومەنی شوورای ھەرێمی کوردستان ڕایەکی ناونجی و گشتگیرە، ھەر چەندە نابێتە جێگرەوەی یاسای دژەتیرۆری ھەرێمی کوردستان، بەڵام دەزگا ئەمنییەکان دەتوانن بۆ خۆیان کاری پێ بکەن و، ھیچ بۆشاییەکی ئەمنی دروست نابێت؛ یاسای ژمارە ٨ی ساڵی١٩٩٢ی پەرلەمانی کوردستان و، یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ کە پەرلەمانی کوردستان دەری‌چوواندووە و، سزایاسای ژمارە ١١١ی ساڵی ١٩٦٩ـی عێراق."

جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان ڕوونیشی کردەوە، سەرەڕای ئەو سێ یاسایە، دادگا دەستی ئاوەڵایە کار بە ھەر یاسایەک بکات کە پەیوەندیی بەو پرسەوە ھەبیت و، ڕێکارەکەی بگرێتە بەر.

گوتیشی، ئەو سێ یاسایە ھەموو جۆرە سزایەکی تێدایە؛ تەنانەت لەسێدارەدانیش؛ جا دەزگا ئەمنییەکان دەتوانن کاری خۆیان بکەن بەبێ ئەوەی ھیچ کەموکووڕی و بۆشاییەک ھەبێت.

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار