٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەڵەبجەییەکان ڕێ نادەن مالیکی بچێتە شارەکەیان

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە-KDP.info-  هێزە ئەمنییەکانی هەڵەبجە رێگرییان کرد لە دەیان گەنج کە خۆیان ئامادە کردبوو تا لە دژی سەردانی (نووری مالیکی) سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق خۆپیشاندان ساز بدەن، بەڵام هەر لەژێر ئەو گوشارەدا، ڕێگری لە سەردانەکەی کرا.


چەندان چالاکوانی پارێزگای هەڵەبجە، پاش گردبوونەوەیان کە بۆ ئامادەکاریکردن بوو بۆ خۆپیشاندان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بڵاوەیان پێکرا و دووانیانلەلایەن هێزەكانەوە دەستگیر كران.

دوێنێ دووشەممە 18-7-2016  (نووری مالیكی) سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق ‌و ئەمینداری گشتیی حیزبی دەعوە سەردانی سلێمانی كرد و چەند كۆبوونەوەیەکی ئەنجامدان، بڕیاریش بوو ئەمڕۆ سێشەممە 19-7-2016 سەردانی پارێزگای هەڵەبجە بكات، بەڵام بە هۆی گوشاری چالاکوانانەوە، سەردانەکەی هەڵوەشایەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، دانیشتووانی هەڵەبجە قەبووڵیان نەکردووە (مالیکی) بچێتە شارەکەیان، چونکە بە سەرچاوەی بڕینی بودجە و قوتی خەڵکی کوردستانی دەزانن و، هەروەها پێیان وایە کە، پێشتر هێزی هێناوەتە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار