٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

باپیر کامەلا: دەستپێشخەرییەکەی سەرۆکی هەرێم، تاکە رێگەیە

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info-  سکرتێری پارتیی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان دەڵێت، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی ڕاسپاردووە کە سەردانی لایەنەکان بکات بۆ ئەوەی بیروبۆچوونیان وەربگرێت لەبارەی ئەو دەستپێشخەرییەی کردووە بۆ ئەوەی سەرجەم لایەنەکان کۆ ببنەوە، بۆیە زۆر زەروورە ھەموو لایەنەکان بەیەکەوە کۆببنەوە و، کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ چارە بکەن لەبەر ئەوەی ئەمە تاکە ڕێگەیە.

سکرتێری پارتیی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان (باپیر کامەلا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پێویستە ھەر کێشەیەک ڕوو بدات بە دیالۆگ و گفتوگۆ چارەسەر بکرێت، بۆیە ئێستا ناوچەکە لەبەردەم گۆرانکاریدایە بەتایبەت لەعێراق و ھەرێمی کوردستان و ئێستا شەری داعش ھەیە و دوای ئەوشەرە ئەگەری دیکە دێتە پێشەوە، بۆیە پێویستە ھەموو لایەنەکان بە پێی ئەو پەیامەی سەرۆکی ھەرێم کۆ ببنەوە و بەرنامەڕێژی بۆ ئەو ئەگەرانە بکەن."

(باپیر کامەلا) گوتیشی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیش دەستپێشخەریی کردووە بۆ ئەوەی ئەو کۆبوونەوەیە بکرێت و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمێشی ڕاسپاردووە سەردانی لایەنەکان بکات، بۆ ئەوەی بیروبۆچوونیان لەبارەی ئەو کۆبوونەوەیە وەربگرێت.

(کامەلا) ڕوونیشی کردەوە، ئومێدەوارین ئەو دەستپێشخەریە سەرکەوتوو بێت و ھەموو دەستپێشخەریەک ببێتە مایەی ئەوەی تەبایی دروست بکات و لایەنەکان کۆ بکاتەوە وکارێکی زۆر باشە.

گوتیشی، زۆر زەروورە کە ھەموو لایەکان پێکەوە دانیشتن بکەن. 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار