٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاپۆرتەکەی یۆنامی جوانییەکی دیکەی دایە یاسای دژەتیرۆری کوردستان

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info-  جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایشی خۆجێیی لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات ڕاپۆرتی ڕێکخراوی یۆنامی، دەربارەی یاسای دژە تیرۆری کوردستان زۆر گرنگە و پشتگیرییەکی تەواوی یاساکەیان کردووە.

نازم هەرکی، جێگری سەرۆکی لێژنەی ناوخۆ و ئاسایشی خۆجێیی لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموکراتیی کوردستانی ڕاگەیاند: "ڕێکخراوی یونامی، دەربارەی یاسای دژە تیرۆر لە کوردستان ڕاپۆرتێکیان دابووە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، تێبینی خۆیان لەو بارەوە خستبووە ڕوو، بەڵام خەڵکانێک ئەو بابەتەیان وەک تانە وەرگرتبوو لەسەر ئەم ڕاپۆرتە و خەڵکی کوردستانیان چەواشە کردبوو، کەچی ئەو ڕاپۆرتە پشتگیری تەواو بوو بۆ یاسایی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە کوردستان."

دەیشڵێت: "ئەمڕۆ ١٨/٧/٢٠١٦ وەک پەرلەمانی کوردستان، ئەو بابەتەمان لەگەڵ ڕێکخراوی یۆنامی بە تێروتەسەلی گفتوگۆ کرد، وا دیار بوو، ئەم ڕاپۆرتەی ئەوان پشتگیری تەواو بوو بۆ یاسای دژەتیرۆر لە هەرێمی کوردستاندا؛ لەسەر یاساکە هەندێک تێبینییان هەبوو کە لە جێگای خۆی و لە بەرژەوەندیی یاساکەیشدا بوو."

گوتیشی: "چوار تێبینییان لەسەر یاسای دژەتیرۆری کورستان هەبوو؛ یەکەم/ تیرۆر جوان‌جوان پێناسە بکرێت کە ئەمە تەواو پاڵپشتە بۆ یاساکە؛ دووەم/ لەسەر بابەتی لەسێدارەدان؛ سێیەم/ بابەتی زمانەوانی کە وشەی (لایجوز) لەناو یاساکە بکرێتە (مەنع)؛ لەگەڵ چەند وردەتێبینییەکی دی. جا ئەوانەی تانەیان لە یاساکە دەدا، با جوان‌جوان گوێیان لە بۆچوونی ئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە بێت."

نازم هەرکی ئەوەشی خستە ڕوو کە "ئێمە سپاسی یۆنامیمان کرد کە ڕاپۆرتێکی ئاوەها هەقانییان دەرکردووە؛ ئاگاداریشمان کردنەوە خەڵکانێک دەیانەوێت بەو تێبینییەی ئەوان لە بایەخی یاساکە کەم بکەنەوە.

کارزان سەباح هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار