٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەینێ یەکەمەکانی سەر ئاستی کوردستان خەڵات دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بە گوێرەی ڕاگەیێندراوێکی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کە ڕوونووسێکیشی نێردراوە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان، سبەینێ بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان قوتابیانی یەکەمی سەر ئاستی کوردستان خەڵات دەکرێن.

بە پێی ئەو ڕاگەیێندراوە بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سبەینێ سێشەممە ڕێکەوتی ١٩/٧/٢٠١٦ـی زایینی لە ھۆڵی (سەعد عەبدوڵا) ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان بۆ قوتابییە یەکەمەکانی ئەزموونە گشتییەکانی ساڵی خوێندنی ٢٠١٥ ـ ٢٠١٦ ساز دەکرێت و سەرۆکی حکوومەت خەڵاتیان دەکات.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار