٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هاووڵاتیان: سەركەوتنی كوردستان بەسەر قەیرانەكاندا، بۆ بەهێزیی پێگەی سەرۆك بارزانی دەگەڕێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info- سەركەوتنی كوردستان بەسەر سەرجەم قەیرانەكان و بەهێزبوونی پێگەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لەلایەكی دیكەوە شەڕی داعش و هاتنی ڕێژەیەكی زۆر لە ئاوارەكان بۆ هەرێم و پاراستنی دەستكەوتەكان، وەك هاووڵاتیان و رۆشنبیران ئاماژەی بۆ دەكەن، دەگەڕێتەوە بۆ بەهێزیی پێگەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان.

(خالید حەسەن) كە رۆشنبیرێكی دەڤەری سۆرانە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "هەرێمی كوردستان پێگەیەكی كاریگەری هەیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، (سەرۆك بارزانی) بە درێژایی خەباتی پێشمەرگایەتی زۆر دەستكەوتی بۆ كورد بە دەست هێناوە، ئەو پڕۆتۆكۆڵەی لە نێوان ئەمەریكا و هەرێمی كوردستاندا ئیمزا كرا، یەكێكی دیكەیە لەو دەستكەوتانە، بۆیە دەبێت گەلی كورد شانازی بەوەوە بكات كە لەو قۆناغەدا كەسێكی وەك (بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستانە".
رۆژنامەنووس (سەعید كەریم) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ: "بە درێژایی مێژوو لە هەموو سەردەمەكاندا چەك دژی كورد بەكار هێنراوە، بەڵام ئێستا زلهێزترین وڵاتی جیهان كە ئەویش ئەمەریكایە، دێت لە ژێر چاودێری و سەرپەرشتیی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پڕۆتۆكۆڵێك لە هەرێمی كوردستان ئیمزا دەكات، ئەوەیش دوو مانا هەڵدەگرێت كە هێزی پێشمەرگە بە هێزێكی نیزامی  ڕێك خراوە و ناوی دەبێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، كە تا ئێستا دەوڵەت نین، چونكە پڕۆتۆكۆڵی سەربازی تەنیا لە نێوان وڵاتاندا ئیمزا دەكرێت، ئەوەیش ددانپێدانانە بەوەی كە  پێشمەرگە سوپایەكی نیزامییە".

گوتیشی: "خوێندنەوەی وردی (سەرۆك بارزانی) و ئەو كەسانەی كە یارمەتیدەرن، توانیویەتی هەرێمی كوردستان لە باری نێودەوڵەتی لە هاوكێشەكاندا بەرەو ئاڕاستەیەك ببەن كە دەكرێت سەربەخۆیی و دەوڵەتی كوردی لێ بخوێندرێتەوە".

(عەزیز غەفوور)ـی هاووڵاتی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان روونی كردەوە،  پێگەی (سەرۆك بارزانی) و قارەمانیەتیی هێزی پێشمەرگە، وای كرد كە كوردستان وەك ئەندامێكی كارای هاوپەیمانەتیی نێودەوڵەتی هەژمار بكرێت و، بەردەوام سەركەوتن لە دوای سەركەوتن بەسەر تیرۆریستانی داعشدا بەدەست بهێنین".

(سوبحان قادر) رۆشنبیرێكی دیكەیە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، ڕۆڵ و پێگەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە هاوكێشە سیاسییەكاندا بەسەر دوو شتدا دابەش بووە كە لە ناوخۆ بە چ شێوەیەك هەنگاوی ناوە و، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییش چ هەنگاوێكی ناوە، لەسەر ئاستی ناوخۆ بووەتە هاندەرێكی باش كە هەرێمی كوردستان رۆژ بە رۆژ زیاتر بەرەو پێشەوە بچێت".

ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار