٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەندێ كەس حەزیان دەكرد كودەتای توركیا سەركەوێ، تا بە زەلیلی بگەڕێینەوە بەغدا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، هەندێ كەس و لایەنی هەرێمی كوردستان دڵیان بە كودەتا سەربازییەكەی توركیا خۆش بوو، تا بە زەلیلی بگەڕێینەوە بەغدا.


(نازم كەبیر) ئەندامی پەرلەمانی كوردستان له فڕاكسیۆنی پارتی، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "هەندێ كەس و لایەنی سیاسیی هەرێمی كوردستان دڵنیان بەوە خۆش بوو كودەتا سەربازییەكەی توركیا سەركەوێت و بە داخستنی دەروازەی نێودەڵەتیی ئیبراهیم خەلیل، جارێكی دیكە كورد بە زەلیلی و بێ مەرج و رێكەوتن بگەڕێتەوە بۆ بەغدا".

(كەبیر) راشیگەیاند: "ئەو كەسانە بیریان لەوە نەكردووتەوە كودەتا سەربازییەكانی رابردوو لە توركیا چییان بە گەلی كورد كرد، پێویست بوو هەندێ كەس پەلەیان نەكردبایە و چاوەڕێی ئەنجامەكەی بوونایە تا نەكەونە هەڵەوە، چونكە لە هەموو دنیادا گەل بڕیار دەدات نەك چەند كەسێك".

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار