٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەحموود عوسمان: سومعەی مالیكی باش نییە و سەردانیشی خراپە بۆ سلێمانی

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ (نووری مالیكی) سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق سەردانی سلێمانی بكات و، سیاسەتمەدارێكی كوردیش رایدەگەیێنێت، (مالیكی) سومعەی باش نییە لە هەرێمی كوردستان و سەردانێكی خراپە لەم كاتەدا.

دكتۆر (مەحموود عوسمان)، سیاسەتمەداری كورد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "سەردانی ئەمڕۆی (نووری مالیكی) بۆ شاری سلێمانی، سەردانێكی سیاسییە، چونكە باسی رێككەوتنی نێوان یەكێتی و گۆڕانی كردووە، بەڵام سەردانێكی باش نییە، لەبەر ئەوەی كێشە لە نێوان لایەنەكانی هەرێمی كوردستاندا هەیە و بە هاتنی (مالیكی) كێشەیەكی تریش زیاد بوو، بە تایبەتی ئێستا (نووری مالیكی) سیفاتی فەرمیی لە حكوومەتی عێراقدا نییە".

(عوسمان) دەشڵێ: "(مالیكی) سومعەی خراپە لە هەرێمی كوردستان، خەڵك لێی ناڕازییە و لە سەردەمی ئەودا مووچە و بوودجەی كوردستان بڕدراوە، لەبەر ئەوە خەڵك بە پیاوێكی وەها دەیبینن و سەردەمی ئەو كێشەی زۆر هەبووە".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار