٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زەحمەتكێشان: دەستپێشخەریی بارزانی دەستی پێ كردووە.. داوامان وایه‌ لایەنەكان كات بەفیڕۆ نەدەن

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، پڕۆژەیەكیان بۆ چارەكردنی دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان داوەتە (سەرۆك بارزانی) و، سەركردەیەكی ئەو حزبەیش دەڵێ، زەحمەتكێشان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان سەرقاڵی دانوستانن بۆ رێكسختنەوەی نێو ماڵی كورد.
 
(گۆران جەلال) ئەندامی ئەنجوومەنی كارگێڕیی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بە لەبەرچاوگرتنی رەوشی ئێستای هەرێمی كوردستان، داوا لە لایەنە سیاسیەكان دەكات هیچی تر كات بەفیڕۆ نەدەن و هەنگاوەكانیان خێراتر بكەن بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەكانیان و هەر دیدار و كۆبوونەوەیەكی بەڕێوە دەچێت، پێویستە بۆ رێكخستنەوەی نێو ماڵی كوردستان بێت، ئێمەیش وەك زەحمەتكێشان ئامادەگیی ئەوەمان تێدایە و لە دانوستانداین لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان، پێشتریش رۆڵمان هەبووە".
(جەلال) لەبارەی دیداریان لەگەڵ (سەرۆك بارزانی) دەڵێ: "هەمان بۆچوونی سەرەوەمان بە (كاك مەسعوود) گەیاند لەبارەی دۆخی چەقبەستووی هەرێمی كوردستان و، داوامان لەبەڕێزیان كرد دەستپێشخەرییەك بكات و خۆیشمان وەك زەحمەتكێشان پڕۆژەیەكمان داوەتە سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی ئاشتەوایی بكەوێتە نێو لایەنە سیاسییەكانی كوردستانەوە".
 
سەركردەكەی زەحمەتكێشان گوتیشى: "سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێی راگەیاندین، كوردستان لە دۆخێكی مەترسیداردایە و پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەكان دەستپێشخەرییان هەبێت، پێم وایە بەو سەردانەی دكتۆر (فوئاد حوسێن) و سەردانی لایەنە سیاسییەكان، دەستپێشخەریی (بارزانی) لەوێوە دەستی پێ كردووە".
 
قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار