هه‌رزانی كه‌وته‌وه بازاڕی رۆژئاوای كوردستانه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- جموجۆڵێكی گه‌رمی بازرگانی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان له خالی سنوری سنوری سێمالكا هه‌یه و به‌رپرسێكی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ڵێت، به‌هۆی هه‌ڵگرتنی باج كه به فه‌رمانی (سه‌رۆك بارزانی) بوو، كه‌لوپه‌ل به نرخێكی كه‌م ده‌گه‌نه رۆژئاوا و جموجۆڵ كه‌وتووه‌ته بازاره‌وه.
(نووری بریمو) ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی راگه‌یاند "هه‌رله سه‌ره‌تای شۆڕشی سوویاوه ده‌روازه‌ی سێمالكا به‌ڕووی رۆژئاوای كوردستاندا كراوه بووه، ئێستایش هه‌ر كراوه‌یه. هه‌ڵبه‌ته له بواری مرۆیییه‌وه هیچ كاتێك ده‌روازه‌ی سێمالكا دانه‌خراوه و به‌رده‌وام هاتوچۆی هاووڵاتیانی به‌سه‌ره‌وه بووه و لێیه‌وه هاوكاری بۆ رۆژئاوا نێردراوه، له ڕووی بازرگانییشه‌وه كه پێشتر كێشه هه‌بوو داخرابوو، به‌ڵام ئێستا به فه‌رمانی (سه‌رۆك بارزانی) كراوه‌ته‌وه و، بڕیارێكی گرینگ بوو.''
(بریمۆ) گوتیشی "ئه‌م بڕیاری باج نه‌سه‌ندنه، له ڕووی بازرگانییه‌وه جموجۆڵی خستووه‌ته بازاڕه‌وه و، سوپاسی (سه‌رۆك بارزانی) ده‌كه‌ین بۆ هه‌ڵگرتنی باج له‌سه‌ر كاڵا بازرگانییه‌كان، ئێستا كه‌لوپه‌ل و خوارده‌مه‌نی، به‌هۆی هه‌ڵگرتنی باجه‌وه به سێمالكادا به نرخێكی هه‌رزان ده‌گاته ده‌ست هاووڵاتیانی رۆژئاوای كوردستان.''
قائید میرۆ




