٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"پێم سەیرە باسی پەكخستنی پەرلەمان دەكرێ، ئەدی بۆ هه‌موو پەرلەمانتاران لەوێ دەبیندرێن"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- پەرلەمانتاری فراكسیۆنی زەرد و جێگری سەرۆكی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیێنێت: "سەیرە كە باسی پەكخستنی پەرلەمان دەكرێت و پارتی تۆمەتبار دەكرێت، لەسەر چارەكردنی یاسای تیرۆریش شەش فراكسیۆنەكەی پەرلەمان خەریكی موزایەدەی سیاسین".

(دڵشاد شەعبان)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "پێم سەیرە كە باسی پەكخستنی پەرلەمان دەكرێ لەلایەن پارتییەوە، ئەوەی لە لایەن پارتییەوە رێگری لێ كراوە، تەنیا (یوسف محەممەد) بووە نەك شتی دیكە، پارتی رێگری لە پەرلەمانتارانی هیچ فراكسیونێك و لایەنێكی تر نەكردووە و، ئێمە رۆژانە لە پەرلەمان دەوام دەكەین و ئەندامانی هەموو فراكسیونەكانی تریش دەبینین بە هیی گۆڕانیشەوە."

(شەعبان) گوتیشی: "ئەگەر پەرلەمان پەك خراوە و ئیش ناكات، ئەدی بۆ پەرلەمانتارانی هەموو فراكسیونەكان لەوێ دەبیندرێن، لێرەوە دەمەوێ پێیان بڵێم ئەوە ئێوەن كە تەمجیدی كەس دەكەن و ئەوە ئێوەن كە هەیبەتی ئەم دامەزراوە شەرعییەتان بە كەسێكی دیاریكراوەوە بەستووەتەوە، ئەگەر نا فەرموون بەپێی  پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان بەشی دووەمی كارنامەی پەرلەمان ماددەی (54) با سكرتێری پەڕلەمان كە سەر بە كۆمەڵی ئیسلامییە تەشریف بێنێتە پەرلەمان و دەوامی خۆی بكات و لەگەڵ جێگری سەرۆكی پەرلەمان بەرنامەی كار بۆ ئەم مەبەستە دابنێن و رۆژێك بۆ دانیشتن دیاری بكەن".

جێگری سەرۆكی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان ده‌شڵێت، بینیمان شەش فراكسیۆنەكە بۆ موزایەدات بەیاننامەی 6 فراكسیۆنەكەی پەرلەمانیان دەركرد و لەسەر چارەكردنی یاسای تیرۆریش خەریكی موزایەدەی سیاسین".

 

نەشوان بەرزنجی

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار