فراكسیۆنی یەكگرتوو: ئەمەریكا وەك دەوڵەت مامەڵە لەگەڵ هەرێمدا دەكات

هەولێر-KDP.info- بڕیاردەری لیژنەی پێشمەرگە لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێ، ئەو پرۆتۆكۆڵەی هەفتەی رابردوو لە نێوان هەرێم و ئەمەریكا ئیمزا كرا، زۆر گرینگە، لەبەر ئەوەی تاوەكو ئێستا دەوڵەت مامەڵە لەگەڵ دەوڵەت دەكات، ئێمەیش لە چوارچێوەی عێراقین، بەڵام ئەمەریكا هاوشێوەی دەوڵەت مامەڵەی لەگەڵ ئێمە كردووە".
(بەهار عەبدولڕەحمان)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەو پرۆتۆكۆڵەی لە نێوان هەرێم و ئەمەریكادا ئیمزا كرا، زۆر گرینگ بوو كە هاوكاری لەگەڵ هەرێمی كوردستان دروست بكات، لەبەر ئەوەی تا ئێستا ئێمە لە چوارچێوەی عێراقدا تەنیا هەرێمین، بۆیە ئەمە زۆر پڕبایەخە".
(عەبدولڕەحمان) گوتیشی: "جگە لەوە، شەڕی تیرۆریش كە ئێستا هەرێم شەڕی داعش دەكات، وای كرد ئەمەریكا وەكو دەوڵەتێك مامەڵەمان لەگەڵ بكات، ئەمەیش زۆر گرینگە، كە ئەوەیش لە سایەی قارەمانیەتیی پێشمەرگەوە هاتووەتە ئاراوە".
(بەهار عەبدولڕەحمان)، زیاتر گوتی: "ئێمە ئاگاداری وردەكاریی پرۆتۆكۆڵەكە نین، بەڵام ئەمە خۆی لە خۆیدا گرینگییەكی زۆری بۆ هەرێمی كوردستان هەیە".
ئهو ئهندامهی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی دهشڵێت، تاوەكو ئێستا دەوڵەت لەگەڵ دەوڵەت مامەڵە دەكات وهیچ كات نەبووە دەوڵەت مامەڵە لەگەڵ هەرێمێكدا بكات، بۆیە ئەمەیە كە خاڵێكی زۆر گرینگە بۆ هەرێمی كوردستان كە وەكو دەوڵەتێك مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.
بڵند ئیبراهیم




